چارەنووسی ژنە هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادیارە

نیگارکێشی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تائێستا چارەنووسی نادیارە، کە ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوە. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢، ئیلهام مودەڕیسی، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری کەرەج، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شەقامی فەردیسی کەرەج، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیرکراوە و پاشان بۆ بەندیخانەی کەچووی لەو شارە گواستراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئیلهام لە ماوەی دەستگیرکردنیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر لە دۆسیەکەی خۆی بێبەری کراوە، هەروەها تەندروستی لە مەترسیدایە". 

ئیلهام مودەڕیسی لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە "تێکدان و خراپەکاری دامەزراوەکان و کێشە دروستکردن بۆ ڕای گشتی و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی گشتی و هاندانی خەڵک بۆ کوشتن و پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" تۆمەتبار کراوە. 


PM:11:04:15/12/2022