تەندروستی سلێمانی رەتیدەكاتەوە هیچ ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی بڵاوبووبێتەوە

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رەتیدەكاتەوە هیچ ڤایرۆسێكی ترسناك لە سنوری پارێزگاکە بڵاوبووبێتەوە.
 
د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" هیچ ڤایرۆسێکی ترسناک لە شاری سلێمانی بڵاونەبووەتەوە، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ترسناک لە سلێمانی بە تەواوی رەتدەکەینەوە، ئەوەی ھەیە ئەنفلۆنزای وەرزییە، کە لە ھەرێمی کوردستان و عیراق و جیھانیش هەیە لەم کاتەدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند رۆژێکە دەنگۆیەک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوبووەتەوە گوایە ڤایرۆسێکی ترسناک لە شاری سلێمانی بڵاوبووتەوە و چەند کەسێک بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و ھیچ جۆرە ڤایرۆسێکی ترسناک لە سلێمانی بڵاونەبووتەوە. 


PM:04:15:22/12/2022