لە نوێترین لێدوانیدا لیڤاندۆڤسکی ستایشی میسی دەکات و باسی ئەو قسانە دەکات کە لە مۆندیالی٢٠٢٢لە کاتی یاریەکەی نێوانیان کردوویانە.
لەسەر چپکەیان لە مۆندیال کر چی قسەیەکی لەگەڵ میسی کردووە لیڤاندۆڤسکی وتی:" نامەوێت بڵێم باسی چیمان کردووە، گفتوگۆیەکی تایبەتە. تەنها شتێک کە دەتوانم بڵێم گفتوگۆیەکی خۆش و ئەرێنی بوو".
لەسەر ناسراوی براوەی باڵۆن دۆر لیڤا وتی: بێگومان. مۆندیال براوە یەکلایی دەکاتەوە و لیۆ ئێستا پاڵێوراوە، ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵام بێگومان دەمەوێت. لیۆ ئێستا وەک یاریزانی یاریکردن یاری دەکات و پاسێکی زۆر بۆ هاوڕێکانی دابین دەکات، ئەو یاریزانەیە کە هەر هێرشبەرێک خەونی پێیەوە دەبینێت شانبەشانی یاری بکات،مۆندیال خەونێک بوو بۆ مێسی و هاتە دی، من دەزانم ئەو فشارە گەورەیەی کە چەندین ساڵە لەسەری بووە بەهۆی مێژووی مارادۆنا لەگەڵ ئەرجەنتین".
لەکۆتایدا لیڤاندۆڤسکی وتی: مێسی ئێستا هەموو شتێکی لە تۆپی پێدا بەدەستهێناوە، ئەو باشترینی جیهانە. تەنها دەتوانم بیهێنمە پێش چاوم کە بردنەوەی مۆندیال بۆ ئەو و ئەرجەنتین چی مانایەکی هەیە. هەمووان ئاستەکەی لە پاڵەوانێتییەکەدا بینی، یاریکردن بەرامبەری زۆر قورسە، ئەو پاڵەوانە".