هاوڵاتییەک بە تۆمەتی کوشتنی نزیکەی ١٠٠ کەس لە سنوری کەرکوک دەستگیردەکرێت

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە بە یەکێک لە "مەترسیدارترین" داواکراوەکانی داناوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە، کە لە ئاکامدا ئەحمەد رۆمییە لە سنوری شارەکە دەستگیرکرا". 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەشکرد" ئەحمەد ڕومیە تۆمەتبارە بە کوشتنی نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتی کەرکوک، هەروەها گەورەترین قاچاغچی ماددەی هۆشبەر و نەوتە لە دیالە". 

دەشڵێت" پێشتر برایەکی بەهەمان هۆکار دوای برینداربونی دەستگیرکراوە و خاوەندی باندێکی تاوانکاری گەورەبون لە سنوری دیالە و کەرکوک". 


AM:09:28:27/12/2022