کوڕەکەی رۆناڵدۆ گەڕایەوە ریاڵ مەدرید

هێشتا داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕوون نییە، دوای ئەوەی بە ڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە، دوای ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووس پیێرس مۆرگان ئەنجامیدا، کە تیایدا ڕەخنەی لە ئیدارەی شەیتانە سوورەکان و ڕالف ڕانگنیکی ڕاهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد و ڕاهێنەری ئێستای گرت ئێریک تێن هاگ گرت.


 هەندێک لە ڕاپۆرتەکانی ئیسپانیا و سعودیە پشتڕاستیان کردۆتەوە کە ڕۆناڵدۆ گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بچێتە نەسڕی سعودیە.
 ئه ستێره ی تۆپی پێی پورتوگالی دوای کۆتاییهاتنی گه شتەکهت لە مۆندیال له یاریگای یانەکەی پێشووی ڕیال مه درید ڕاهێنانی کرد.

 بەڵام کوڕە گەورەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕاوەتەوە بۆ ئەکادیمیای ڕیال مەدرید، بەپێی ڕۆژنامەی ئاس ئێدو کۆرناگۆ،بەڵام یانەکە یاریزانە تەمەن ١٢ ساڵەکە لە ٢٠ یاریدا زیاتر لە ٥٠ گۆڵی تۆمارکردووە.

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ماوەی ٦ مانگ بەشداری بکات.

 بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، یانەی ڕیال مەدرید مەرجی توندی بۆ گەڕانەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید داناوە.

 ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بەندە بە ئاستەکەیەوە؛  بارودۆخی جەستەیی؛  جگە لە مەرجەکانی بەهای گرێبەستەکە یان یارییەکردن بە  سەرەکی.


PM:09:45:27/12/2022