پۆلیسی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" پاش ئەوەی دوێنێ هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی تەرمێک لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوەو توانرا بکوژ بدۆزرێتەوە و دهستگیر بكرێت".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" پاش ئەوەی دوێنێ هێزەکانمان ئاگادارکران بەبونی تەرمێک لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە، دوای گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی و بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری توانرا بکوژ بدۆزرێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی شوێنهكهی، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین توانیان لەناو شاری ڕانیە دەستگیری بكهن".
ئاماژهی بهوهشكردوه" دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی (ئـ . ر .ٲ)ی کوشتوە، له ئێستادا بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری بکوژ بەپێی ماددەی ٤٠٦ راگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە".