هەسەدە دەستگیرکردنی (٥٢) چەکداری داعشی راگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە لە دووەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لە ناوچەکانی (هۆل و تەل حەمیس)، (٥٢) چەکداری لە شانە نوستووەکانی داعش دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ هەینی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک هێزەکانمان بە بەشداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی (ڕەشەبای جەزیرە) بۆ بەدواداچوون و ڕاوەدوونانی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی هۆڵ و تەل حەمیس". 

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لەو چوارچێوەیەشدا هێزە هاوبەشەکان ٥٢ چەکداری داعشیان دەستگیرکرد، کە
 ئەندامانی چەکدارانی داعش هەوڵیاندا فشار بخەنە سەر خەڵک بۆ ئەوەی ڕێگەیەکی دەرچوون بۆ دەربازبوون مسۆگەر بکەن، بەڵام پلانەکانیان شکستیهێنا و سەرجەمیان دەستگیرکراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە بەنیازبوون لە پشووی سەری ساڵدا هێرش و تەقینەوە لە ناوچەکانی باکوری سوریا ئەنجام بدەن.


AM:10:52:30/12/2022