سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لهسهر رووداوهكهی دوێنێ گەڕەکی هوانه ١٦ كهس دهستگیركراون كه هۆكاربوون بۆ دروستبوونی ئهو دۆخه و هێرشكردنه سهر كچێك".
وتیشی" سەرجەم تۆمەتباران خەڵکی سلێمانین و بەشێک لەوانەی ڤیدیۆی رووداوەکەیان بڵاوکردووتەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەند چەکێکی سادەی ناوی گیرفانیش گیراوە".