نەرویج 10 ملیۆن دۆلاری بە هاوكارییەكانی بۆ ئاوارەكانی هەرێم زیاد كرد

‌مەسعود بارزانی و وەزیری دەرەوەی نەرویج
وەزیری دەرەوەی نەرویج رایگەیاند، كە ئەمڕۆ بڕیاریداوە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری دیكە بخاتە سەر ئەو هاوكارییە مرۆییانەی، كە وڵاتەكەی بڕیاریداوە پێشكەشی ئاوارەكانی باشووری كوردستانی بكات.

ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێزگراوە)ی هەرێمی كودرتسان وەزیری دەرەوەی نەرویج رایگەیاند، كە لەگەڵ بارزانی بەوردیی باسیان لە بارودۆخی ناوچەكەو مەترسییەكانی داعش كردووە.

بۆرگ بریندە، وەزیری دەرەوەی نەرویژ ئامانجی سەردانەكەی باسكردو گوتی "هاتنی من بۆ پیشاندانی هاوكاریی و پاڵپشتیی هەرێمی كوردستانە".

پێشتر حكومەتی نەرویج بڕیاریدابوو بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار هاوكاریی مرۆیی پێشكەشی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان بكات، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وەزیری دەرەوەی نەرویج وتی "دوای ئەوەی ئەمڕۆ كەمپێكی ئاوارەكانم بەسەركردەوە بڕیارمدا بڕی 10 ملیۆ دۆلاری دیكە بخەینە سەر ئەو هاوكارییە".



PM:02:50:26/08/2014