هەر سێ هونەرمەندە ناسراوەکەی عێراق ئەمڕۆ بەشداری کردنەوەی خولی کەنداو دەکەن


ئەمڕۆ هەینی ٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کە یەکەم رۆژی دەستپێکی خولی کەنداوە بۆ تۆپی پێ، لە ئاهەنگی دەستپێکردندا هەریەک لە کازم ساهیر و رەحمە ریاز و حوسام رەسام بەشداری دەکەن.

لیژنەی هونەریی پاڵەوانێتی کەنداوی ٢٥ ئاشکرایان کرد کە کە هەرسێ هونەرمەند کازم ساهیر، حوسام رەسام و رەحمە ریاز لە بەسرە دەبن بەشداری ئاهەنگی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

وسام نەجیب سەرۆکی لیژنە هونەری بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە،" هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە کە دەوترا تەنها رەحمە ریاز لە ئاهەنگی دەستپێکردندا ئامادە دەبێت، بەڵکو کازم ساهیر و حوسام رەسامیش بەشداردەبن".

پاڵەوانێتی کەندای ٢٥ ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ دەستپێدەکات و یەکەم یاری لەنێوان عێراق و عەماندا دەبێت.



PM:03:15:06/01/2023