کوڕی هونەرمەندێکی بەناوبانگ گیانی لەدەستدا

وەدیع کوڕە گەورەکەی گۆرانیبێژی ناسراوی سوری جۆرج وسوف، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئی تی بە زمانی عەرەبی کە تایبەتە بە هەواڵی هونەرمەندان، کوڕێکی هونەرمەندی دیاری سوری جۆرج وسوف بەناوی (وەدیع) لە نەخۆشخانەی مار یوسف لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان کۆچی دوایی کرد. 

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری گیان لەدەستدانی کوڕی ئەو هونەرمەندە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بووە. 


AM:09:22:07/01/2023