مەلا بەختیار: سێ سەد ملیۆنەر لە ناو یەکێتی‌و پارتی‌و گۆڕاندا هەیە


مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دەڵێت" ئێستا ئابوری هەرێمی کوردستان لە تەداخوڵی حزب تێپەڕیوە، بەڵکو چینی چەتە لەکوردستان دروست بوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی سیمینارێکی تایبەت بە ئابوریی کوردستان لەلایەن تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر بۆ نوسەر و توێژەر فەیسەڵ عەلی رێکخرابوو، لەو کۆڕەدا مەلا بەختیار چەند زانیارییەکی لەسەر ئابوری حیزب و سامانی سەرانی هەر سێ حیزبی یەکێتی و پارتی و گۆڕان بڵاوکردەوە. 

مەلابەختیار لە درێژەی قسەکانیدا وتی " نزیکەی سێ سەد ملیۆنەر لەناو یەکێتی و پارتی و گۆڕاندا هەن کە فڕیان بە ئابوریشەوە نییە".
وتیشی " ئێستا ئابوری هەرێمی کوردستان لە تەداخوڵی حزب تێپەڕیوە، بەڵکو چینی چەتە لەکوردستان دروست بوە، نزیکەی سێ سەد ملیۆنەر لەناو یەکێتی و پارتی و گۆڕاندا هەن کە فڕیان بە ئابوریشەوە نیە".

 مەلا بەختیار لە درێژەی قسەکانیدا وتی" کەسی وا دەزانم کە هاتۆتەوە بۆ کوردستان پارەی دەبەیەک ئاوی پێ نەبووە، ئێستا لەدوبەی ڤیلای کڕیوە بە پێنج ملیۆن دۆلار. کەس هەیە بە پێڵاوی لایستیکەوە هاتەوە کوردستان، ئێستا کارگەی هەیە لە ئەڵمانیا، بۆیە
ئەگەر ئەو هەموو دزە هەبێت چۆن ئابوریی کوردستان پێشدەکەوێت".



AM:12:09:08/01/2023