وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به دامه‌زراندنى هه‌موو ئه‌و كوڕ و كچانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتن".
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ڕایگەیاند" بەپێی نوسراوی ژمارە ٨٧٨٩ لەسەر داوای کوێستان محەمەد، مەسرور بارزانی بریاریدا بە دامەزراندنی ئەو مێردمناڵانەی خانەکانی بێسەرپەرشتانی کچان و کوڕان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتۆتە سەروو ١٨ ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، خەرجکردنی مووچەکانیان بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠١٩ دەبێت، بە مەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومەت مووچەی تری نەبێت.