لەم پارێزگایە گەندەڵییەك بە بڕی ٧٠٠ ملیۆن دینار ئاشكرابوو


دەستەی دەسپاكی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان لە پارێزگای دیوانییە سێ كەیسی گەندەڵی بە بڕی ٧٠٠ ملیۆن دینار ئاشكرا كراون.

دەستەی دەسپاكی عێراق بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەكانی سەر بە دەستەی دەستاكی خەرجكردنی ٣٧٥ ملیۆن دیناری لەلایەن بەڕێوەبەری رادیۆیی دیوانییە ئاشكرا كردووە، ئەم خەرجكردنە پێشێلكردنی یاساییە، چونكە بەبێ نووسراو و پسوڵەی خەرجكردن ئەنجامدراوە.

دەستەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە بەردەوامی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەست بەسەر گرێبەستێك لە نێوان رادیۆی دیوانیە و یەكێك لە كۆمپانیاكان گیراوە و و ئەو بڕە پارەیەش بە ناوی موچەی كارمەندانەوە خەرجكراوە و لە بنەڕەتدا بۆ كرێی بورجێكی رادیۆكە لەسەر باڵەخانەیەك بۆ ماوەی پێنج ساڵ دانراوە.

دەستەی دەسپاكی عێراق روونیكردۆتەوە، گەندەڵی دیكە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیوانییەیە و بڕی ٣٣٠ ملیۆن دۆلار بە ناوی ئامادەكردنی نەخۆشخانەیەكی ژنان و منداڵان و كڕینی ١٠ ئامێری ساردەكەرەوەی پزیشكی بەكارهێنراوە و نرخی كڕینەكان زیادەڕەوی تێیدا ئەنجامدراوە.








PM:10:25:08/01/2023