ئەمشەو کەسێک کوژرا
پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی دوو برازای تۆمەتبارە


لە ناحیەی رۆڤیا و لە گوندی یەکمالەی کەسێکی دەکوژرێت کە ئاماژە سەرەتاییەکان بۆ کێشەیەکی نێو خێزانی دەگێڕنەوەو، کوژراوەکە تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو برازای خۆی.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئاشکرای دەکات کە کێشەکە لەنێوان دوو برا بووەو دەگەڕێتەوە بۆ پێنج ساڵ لەمەوبەر.

بەپێی هەندێک زانیاری سەرەتایی، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی نەزیر حەسەنە، خێزاندارە و منداڵی هەیە. 

پەیوەند بەو رووداوەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە میدیاکانی راگەیاند " نەزیر پێشتر دوو برازای دیکەی خۆی کوشتووە و ئەو رووداوەی ئەمڕۆش پەیوەندی بەوەوە هەبووە. 



PM:10:41:11/01/2023