بەهۆی تەقەی سوپای توركیاوە دوو مێرمنداڵ برینداربوون


لەناوچەی برادۆست دوو مێرمنداڵ بە گولەی سوپای توركیا برینداربوون.

كەناڵی ئاریان تیڤی بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو مێرمنداڵ لەگوندی خەلیفانی دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی تەقەی هەڕەمەكی چەكدارانی سوپای توركیا بریندار بوون، ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەنیان ١٥ ساڵان و ١٧ساڵان بووە.

ئاریان تیڤی ئاماژەی بەوەكردووە، دوو مێردمنداڵەكە بەمەبەستی شوانكاریی لە سنوورەكەدا بوون و لەلایەن چەكدارانی توركیاوە تەقەیان لێكراوە، دواتر خەڵكی ناوچەكە بەهانایانەوە چوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سیدەكان.




PM:06:16:13/01/2023