بەیانی ئەمڕۆ بۆ چوارەم رۆژ لەسەر یەک هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دژی نەبوونی خزمەتگوزاری بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان.
سەرلەبەیانی شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی پێنجوێن دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان كردەوە و داوای چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبای نیشتیمانی و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دابەشكردنی نەوت دەكەن و داواش دەكەن پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەستیپێبكەنەوە.
ماوەی چوار ڕۆژە هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، دوێنێ هەینیش زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزاکە بەهۆی جێبەجێ نەكردنی داواكاری خۆپیشاندەران دەستی لەكاركێشایەوە.