هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن قەرز لە بانکەکانی عێراق وەربگرن


فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " پێدانی قەرزی نەخۆشانی درێژخایەن لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابینکراوە"، جەختیش دەکەنەوە کە ئەوان بە دواداچوونیان بۆ کردووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، ریبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ بانکی ناوەندی و بانکە پەیوەندیدارەکانی لەبارەی پێدانی قەزر بە هاوڵاتیانی هەرێم قسەیان کردووە و نوێترین قەرزیش کە لە بانکەکانی هەرێمەوە دەدرێت بە هاوڵاتیان قەرزی نەخۆشانی درێژخایەنە".

لە درێژەی قسەکانیدا، ئاشکرایکرد لە ماوەی رابردوودا چەند هاوڵاتییەک بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە چوونەتە بانکەکانی هەرێم، بەڵام بە بیانووی نەبوونی رێنمایی و ئاگادار نەبوون مامەڵەکانیان بۆ نەکراوە.

رێبوار عەبدولرحمان دەشڵێت، "وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەدواداچوونمان کردووە و بانکی ناوەندی پێی راگەیاندوین هەموو رینماییەکانیان بۆ بانکەکانی هەرێم ناردووە."

فراکسیۆنی نەوەی نوێ جەخت لەوە دەکەنەوە کە سکاڵا لەسەر ئەو بانکانە تۆمار دەکات کە لە ناوچەکانی عێراق قەرز دەدەن بە هاوڵاتیان بەڵام لە هەرێم و قەرز نادەن، چونکە بەپێی یاسا جیاکاری لەنێوان هاوڵاتیانی عێراقیدا دەکەن.

ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا لە شاری سلێمانی چەند باکێک دەستاین بە پێدانی ئەو قەرزە کردووە و چەند هاوڵاتییەک قەرزی نەخۆشی شیرپەنجەی وەرگرتووە و لە داهاتووشدا دەتوانن جۆرەکانی دیکەی قەرز وەربگرن.



PM:02:03:24/01/2023