هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە شەهیدانی رەقە لە كۆبانێ ٣٢ چەكداری داعش دەستگیركران".
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات - ھەسەدە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لە چوارچێوەی ھەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە لە شەھیدانی ڕەقە کە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی ھەسەدە بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە و ھێزە ھاوبەشەکان پشکنین و ھێرشی بۆ سەر چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی کەرەمە و سیرین و مەنسورە و شاری ڕەقە دەستپێکردووە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكە ٣٢ بەکرێگیراو و گومانلێکراو لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکەدا دەستگیرکران کە لەنێو دەستگیرکراوەکانی شاری رەقە دوو ئەندامی تیرۆریستی داعش ھەیە کە ئاسانکارییان بۆ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان کردووە".