لەسەر راگەیاندنی پشوو لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت


پارێزگای هەولێر رەتیدەکاتەوە کە بەهۆی نا لەباری کەشوهەواوە بکرێتە پشوو.

لەراگەیەندراوێکدا، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، دەڵێت" وەک پارێزگای هەولێر، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین، تا وەکو بەیانی سێشەممە بکرێت بە پشوو".

هەروەها دەشڵێت" هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنوری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە."

شەپۆلێکی باران و بەفربارین باشوری کوردستانی گرتۆتەوەو ئەو شەپۆلەش لەمشەودا پێشبینی دەکرێت بارانێکی بەخوڕی لە هەولێر و ناوچەکانی گەرمیان لە باشوری سلێمانی دەبارێت.



PM:11:30:30/01/2023