شاسوار عەبدولواحید: ئەمەریکا ٩ مانگ درێژدەکاتەوە بۆ چاکسازیە بەنکیەکانی عێراق

ئەمشەو سەرۆکی نوێ لە بارەی رێککەوتنی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا زانیاری رانەگەیاندراو بڵاودەکاتەوە.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بە پێی زانیارییەکان، گەنجینەی ئەمریکا ٩ مانگ مۆڵەت دێژدەکاتەوە بۆ عێراق تایبەت بە چاکسازییە بانکیەکان".

هەروەها دەشڵێت " بە پێی ئەمە دۆلار ئەم ٩ مانگە دادەبەزێتەوە".

ئەمشەو بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامی دوو رۆژ کۆبوونەوەی خۆیان و گەنجینەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە کە رێککەوتن لەسەر پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار. 



PM:11:54:03/02/2023