گەریلاکانی پەکەکە هێرشدەکەنە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە شیلادزێ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٤ ی شوبات کاتژمێر شەش گەریلاکانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە چیای مامە رەش لە نزیک شیلادزێ.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " سەرەتا هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بە چەند کاتیوشایەک دەستیپێکردووەو بۆ ماوەی یەک کاتژمێر هێرش بەردەوام بووە.

دوو مانگ لەمەوبەر سوپای تورکیا لە دەڤەری ئامێدی ٨ بارەگای سەربازیان چۆڵکرد، لە چیای سێڤی لە ئێستادا ٣ بارەگا ماوە، کە ئەمشەو یەکێکیان رووبەڕووی هێرشێکی سەخت بوەوە.

تا ئێستا زیانەکانی سوپای تورکیا و گەریلا لەو شەڕەی هەردوولا نەزانراوە.

ماوەیەکیش لەمەوبەر یەکێکی تر لەم بنکە سەربازیانە کەوتنە بەر هێرشی گەریلاکانی پەکەکە. 
 

PM:07:54:04/02/2023