لە هەولێر کچە چالاکوانێکی مەدەنی دەستگیردەکرێت

ماوەی چەند ڕۆژێکە کچە چالاکوانی دیاری کریستیانەکان لە سۆشیاڵ میدیا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکراوە. 

بەپێی زانیارییەکان، سلڤانا دڵشاد چالاکوانی مەسیحی ماوەی دوو رۆژە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە چاکسازی ژنانە لە شاری هەولێر. 

تائێستا دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوەیە کە چەند جارێک سلڤانا لەلایەن دادگاوە بانگ کراوە و ئامادەی بەردەم دادوەر نەبووە.

سیلڤانا دڵشاد بە یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێت و لە پێکهاتەی مەسیحییە.


PM:01:52:05/02/2023