پەکەکە شەڕی راگرت



جەمیل بایک هاوسەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان داوای لە هێزەکانیان کرد هەموو چالاکییە لەشکرییەکانیان دژی سوپای تورکیا ڕابگرن.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبانگەوازێکدا داوای لە هەموو هێزەکانیان کرد، بە هۆی بومەلەرزەکانەوە سەرجەم چالاکییە لەشکرییەکانیان ڕابگرن، هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و گەلی کرد.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە پەیوەست بە بومەرزەکەی شەشی شوباتی ناوچەی پازاچخی مەرەشی باکوری کوردستان و بومەلەرزەکانی تورکیا و ناوچەکە پەیامێکیدا. 

بایک لە پەیامەکەیدا بانگەوازیەکی گرنگی کرد و  تێیدا داوای لە هەموو هێزەکانیان کرد، بە هۆی بومەلەرزەکانەوە سەرجەم چالاکییە لەشکرییەکانیان ڕابگرن.

هاوسەرۆکی پەکەکە وتیشی " ئێمە بڕیارمانداوە، هەتا ڕژێمی تورک هێرش نەکات و بەسەرماندا نەدات، هێزەکانمان هیچ پەرچەکردار و چالاکییەک لە نێو شارەکان، مەترۆپۆلەکان و تورکیا ئەنجام نەدەن. پێویستە هەموومان و سەرجەم هێزەکانمان پابەندی ئەم بڕیارە بین. هەڵەبەتە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیاش بەرامبەر بە بڕیارەکەمان دیاریکەر دەبێت بۆمان.

جەمیل بایک لە بارەی بوومەلەرزەکەوە وتی" بومەلەرزەی بەهێز کارەستای گەورەی خوڵقاندوە. بەوهۆیەوە لە باکور ورۆژاڤای کوردستان، تورکیا و سوریا گەلەکەمان و گەلان لە ناو دۆخێکی سەختدان. بە تایبەتی بە هۆی سیاسەت و کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکەوە، خەڵکی رووبەڕووی ئازاری زیاتر بووەتەوە. گەلانی کورد، تورک و عەرەب کەوتوونەتە دۆخێکی زۆر دژوار و خراپەوە. ئەو دۆخە و هەستی کۆمەڵگە کاریگەری زۆری لەسەرمان داناوە و غەمباری کردین. بۆ ئەو  کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ڕەوانشادی و لای خودا بەزەییان بۆ دەخوازم. بۆ بریندارەکانیش خوازیاری زوو چاکبوونەوەیانم. پرسە و سەرەخۆشیش ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و هەموو گەلەکەمان دەکەم".

دەشڵێت" کە لە دۆخی تورکیا دەڕوانین. گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست نابینن. بۆیە کارەساتی گەورە دەقەومن. هێشتاش هەزاران لە کەسوکارمان لە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە داڕووخاوەکاندان. پێویستە ئێمە هەرچی زووە ئەوان دەربهێنینەوە و رزگاریان بکەین. چوونکە زستانە، بەفرە و بارانە، ئەگەر هەیە بەو هۆکارە و زوو بەهاناوە چوونیانەوە، زۆرێکیان گیانیان لەدەست بدەن. بۆیە دەبێت دەستوبرد هەرکەس چی لەدەست دێت بیکات و لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە، بەهەموو توانا و دەرفەتێکەوە سەفەربەر ببێت و بەهانای لێقەوماوان و خەڵکە کارەساتبارەکەوە بچێت".



AM:08:53:10/02/2023