خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان شێوازێكی نوێ بۆ خۆپیشاندان بەكاردێنن


بڕیارە لە سبەینێوە خۆپیشاندەرانی قەزای دەربەندیخان بۆ دەربڕینی ناڕەزییەكانیان دەست بە مانگرتن بكەن. 

دەستەیەك لە چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان رایانگەیاندووە، ئەوان وەك دەستەی چالاكوانانی دەربەندیخان بڕیاریان داوە سبەینێ كاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە ڕابگەیەنن ھەتا حكومەت وەڵامی داواكارییەكانمان ئەداتەوە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە بەشێك لە دانیشتوانی دەربەندیخان دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە بۆ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان.



PM:06:18:11/02/2023