هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە

هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە کە سبەی بەشی مۆڵەت دەوام ناکەن، هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بۆ دوو شەممەش دەکات.

لە راگەیاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت" سەرجەم هاولاتیان وشوفێران وسەردانیکەرانی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی تازەکردنەوەی سیستمی ئەلکترۆنی مۆڵەت، ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە لەم هەفتەیە(تازەکردنەوەی مۆڵەت)ڕادەگیرێت، ئەو کەسانەی کە ئەم دووڕۆژەیان بۆ دانرابو، دەتوانن لەڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆتازەکردنەوەی مۆڵەتەکانیان".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیش بەهەمان شێوەو لەبەر هەمان هۆکار لە راگەیاندنێکدا هاوڵاتیانی ئاگادار کردەوە کە سبەی یەک شەممە بەشی مۆڵەت راگیراوە.




AM:12:35:19/02/2023