ئوسترالیاش چەك بۆ كورد دەنێرێت

سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ئەمرۆ یەكشەممە رایگەیاند فرۆكەیەكی سەربازیی بەم زووانە چەك‌و تەقەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت تا بۆ شەڕ دژی داعش بەكاری بێنن.

بەپێی راپۆرتێكی ئاسوشیتدپرێس، تۆنی ئەبۆت، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا وتی: حكومەتەكەی لەگەڵ ئەمەریكا، كەنەدا، فەرەنسا، ئیتالیا‌و بەریتانیا چەك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

وتیشی: ئێمە بەدوای شەڕێكی دیكە نین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و تەنها یارمەتی كورد دەدەین لەشەڕ دژی داعشدا.

سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەشدا كە ئەگەر لەلایەن بەغدا‌و واشنتۆنەوە داوای لێبكرێت فرۆكە جەنگییەكانی بۆ لێدانی هێزەكانی داعش دەنێرێت.



PM:04:59:31/08/2014