ساڵی رابردوو نزیكەی ٥٢ ملیار دینار قەرزی ئاسانكاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەەیەنێت، ساڵی رابردوو نزیكەی ٥٢ ملیار دینار قەرزی ئاسانكاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و ڕێكارەكانیش بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری لەوەبەرهێن و بازرگانان بەردەوامە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێم بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە زیاتر لە ٣٧٥ ملیار دینار بووە و بەهۆی دواكەوتنی قەرزەكەوە زیاتر لە ٦٥٨ ملیار دینار سوودی چۆتە سەر.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەكردووە، دوای رێكارەكان بڕی زیاتر لە ١٧ ملیار دینار بە شێوەی نەقد گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حكومەتی هەرێم و كۆی گشتی ئەو قەرزەشی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەكەی بریتییە لە زیاتر لە ملیارێك دیناری عێراقی.
                 



PM:07:50:21/02/2023