پەکەکە: ژمارەیەک بەرپرسی سوێد بۆ رازیکردنی تورکیا لێدوان دژی پەکەکە دەدەن

پارتی کرێکارانی تورکیا رەخنە لە ژمارەیە بەرپرسی سوید و لە نێوایاندا سترێنسترۆم کە بۆ رازیکردنی تورکیا لێدوان و زانیاری هەڵە لەسەر پەکەکە بڵاودەکەنەوە.

 لەراگەیاندنێکدا پەکەکە ئەو باڵیۆز ئۆسکار سترێنسترۆم سەرۆکی شاندێکە و بە ناوی سویدەوە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکات بە نارڕاست ناوزەد دەکات و " ئەو تاوانبارکردنانەی پەکەکە بۆ ڕازیکردن و دڵخۆشکردنی تورکیا وتوە".

ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە هاتووە" چەند ڕۆژێکە هەندێک لەدەسەڵاتدارانی سوید، حزب و جوڵانەوەی ئێمەیان بەچەند شتێکی نادروست تۆمەتبارکردووە تاوەکو بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان بە تاوانبار نیشان بدەن".

ئەوەش خراوەتەڕوو " سترێنسترۆم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید وتی، هەندێک تاوانبار لەسوید تاوانی زەوتکردن، چەک و ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دەدەن و گوایە ئەوانە هاوکاریی دارایی حیزبەکەمان دەکەن و باسی لە ناوێک بەناوی "ڕێویی کورد" کرد".
پەکەکە دەشڵێت "ئەو لێدوانەی بەڕێز سترێنسترۆم ڕاست نییە، هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە و ئەو تاوانبارکردنانەی لە خۆییەوە بۆ ڕازیکردن و دڵخۆشکردنی ئەو بەردەنگە تورکانە وتوە، کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دەدات. ئێمە نازانین 'ڕێویی کورد' کێیە، نایناسین و هیچ پەیوەندییەکەمان پێوەی نییە". 

پەکەکە دەڵێت " ئێمە پارتێکی سیاسین، کە بۆ ڕزگاری و ئازادی کورد و کوردستان تێدەکۆشێت و بۆ ئەوەش قوربانیی زۆر قورسی داوە. حیزبەکەمان، بزووتنەوەیەکە، کە بە بەها ئەخلاقی و ویژدانی و دیموکراسییەکانەوە پەیوەستە. حیزبەکەمان لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە (١٩٧٨) تاوەک ئێستا، کە ماوەی ٤٥ ساڵە، بەو بەها و نرخانەوە سیاسەت دەکات. حیزبەکەمان هیچ پەیوەندیەکی بە کەس و لایەنە  تاوانبارەکانەوە نییە و لە دژی ئەو لایەنانەشە".

وڵاتی سوید لەگەڵ هەڵگیرسانی هێرش بۆ سەر ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە، هەوڵدەدات ببێتە ئەندامی ناتۆ، بەڵام تورکیا رێگرەو داوای رادەستکردنی ژمارەیەک چالاکوانی تورکیای لێدەکات وەک مەرجی قبوڵکردنی لە هاوپەیمانی ناتۆ.



PM:01:14:26/02/2023