یەكێتی گۆڕانكاری لە پۆستێكی خۆیدا دەكات


یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا بە دانانی شێركۆ میروەیس، ئەندامی سەركردایەتی بە بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین.

بەپێی نووسراوێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە دوێنێ دەرچووە و دەست (سپی) كەوتووە رایگەیاندووە، بڕیاریان داوە بە دانانی (شێركۆ محەمە ساڵح) ناسراو بە شێركۆ میروەیس، ئەندامی سەركردایەتی بە بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین.

جێی ئاماژەیە پێشتر شێركۆ میروەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی بوو لە پەرلەمانی عێراق.



PM:03:55:27/02/2023