کلیچدار ئۆغڵو وەک کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستنیشانکرا

دوێنێ دووشەممە شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا گەیشتنە ڕێککەوتنێک کە لە (١٢) بڕگە پێکهاتبوو، دوای ئەوەی کەمال کلیچدارئۆغلوی وەک کاندیدێکی هاوبەش بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دیاریکرد کە بڕیارە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە کۆبوونەوەی دوێنێی شەش لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا کە هاوپەیمانێتیەکیان لە ژێرناوی (میللەت) پێکهێناوە، کەمال کلیچدار ئۆغلویان وەک رکابەری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دیاریکرد کە بڕیارە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. 

هەروەها دوای کۆبوونەوەکە کەمال کلیچدارئۆغڵو لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" سەرکردەکانی پێنج پارتەکەی دیکە دەبنە جێگری سەرۆکی هاوپەیمانێتی میللەت و دەرگای هاوپەیمانیەکەشمان کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی هاوبەشی خەونی تورکیای هاوبەشن". 

بەپێی ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنەی میدیاکانی نزیک لەو هاوپەیمانیتییە بڵاویانکردووەتووە ڕێککەوتنی نیوان لایەنەکان لە ١٢ بڕگە پێکهاتووە بریایریانداوە سیستمی پەرلەمانی پەیڕەو بکەن و بۆ ئەوەش گۆرانکاری لە دەستوردا دەکەن.

هاوپەیمانی سێ قۆڵی هەریەك لە پارتی گەلی كۆماری بە سەرۆكایەتی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، پارتی دیموكراسیەت و پێشكەوتن بە سەرۆكایەتی عەلی باباجان، پارتی دیموكراتی بە سەرۆكایەتی جۆلتكین ئویساڵ، پارتی خۆشگوزەرانی بە سەرۆكایەتی تیمیل كارامولا ئۆغلۆ، پارتی ئایندە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد داود ئۆغلۆ و ئی پارتی بە سەرۆكایەتی میرال ئاكشینیر لە خۆدەگرێت.


AM:08:58:07/03/2023