پەیامێكی بەپەلە لە پارێزگاری سلێمانییەوە لەسەر دروستبوونی لافاو


هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، ئەگەر ئەمشەو كاری زۆر پێویستییان نییە نەیەنە دەرەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزاری سلێمانی لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، داوا لە هاوڵاتیانی  ناو شاری سلێمانی دەكەن، لە ئەمشەودا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، بۆ كاری پێویست نەبێت شەقامە سەرەكییەكان بەكارنەهێنن، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ خۆیان و بۆ تیمە فریاگوزارییەكانیش دروست نەبێت.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین ناوچەكانی سلێمانی و كەركوكی گرتۆتەوە و لە هەندێك شوێنیش لافاو دروستبووە.



PM:10:29:08/03/2023