کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمرۆ و سبەی هەینی راگەیاند کە بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و پێدەشتەکانیش باران دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ی ئازار بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری دابارینی نمە باران باران لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکاندا وە بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم، هەروەها پێشبینی نمە بارانی کەم بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت، سەبارەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمە باران و بروسکە بەردەوامی دەبێ تاکو کاتەکانی ئێوارە، کە پێش بینی دەکرێ رێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت . لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلەی دابارینە کە هەندێ لەناوچەکانی هەرێم گرتبۆوە لاواز دەبێت کەش لە زۆربەی ناوچەکان جیگیر دەبێتەەوە. 
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (١-٣ ) پلە .
خێرای با، مامناوەند دەبێت ( ١٥-٢٥ کم/ک). 
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ( ٦-٨ ) کم دەبێت لەناوچەکانی دابارین ل نێوان (٤-٦) کم دەبێ 

سبەی هەینی ١٠ ی ئازار بەم شێوەیە

کەش، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات . 
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (١-٣) پلە .
خێرای با، لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ( ١٠-٢٥ )کم/ک 
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان (٨-١٠)کم دەبێت 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٩پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٩پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران:١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٢ پلەی سیلیزی



AM:10:38:09/03/2023