بانكێك ئامادەیە پێشینە و قەرز بداتە فەرمانبەران

بانكی رافدەین رایدەگەیەنێت، ئامادەن پێشینە و قەرز بدەنە فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان، پێدانی قەرزەكەش تەنها پەیوەستە بەبونی ماستەركارتی وەرگرتنی موچە.

بانكی رافدەین لەڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ رایگەیاندووە، دەستیان بەپێدانی پێشینەكان و قەرز بە فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرری خانەنشینان كردۆتەوە كە بڕەكەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار، بەپێی خواستی قەرز وەرگر دەبێت و پەیوەستە بە كۆی موچەی مانگانەی.

هەروەها بانكەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسەی قەرز وەردەگرێت پێویستە موچەكەی بەشێوەی ماستەركارت و لەڕێگەی بانكەوە بێت.



AM:09:43:10/03/2023