ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە چەند ناوچەیەکی جیهان لەکار کەوت.
سایتی داوندیتێکتەر بڵاویکردەوە، نزیکەی ٢.١ هەزار بەکارهێنەر سەرنجیان داوە کە کەموکوڕییەک لە کارەکانی (تویتەر)دا هەیە.
هەروەها ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە، ٧١%ی بەکارهێنەران کێشەیان لە بەرنامەکەدا هەبووە، ٢٢%ش کێشەیان بۆ چوونە ناو تۆڕەکە هەبووە، ٧%یش کێشەیان هەبووە لە پەیوەندیکردن بە سێرڤەرەوە.