لە سیتەک تەرمى مێرمنداڵێک دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمى مێرمنداڵێک لە ناحیەی سیتەکی سلێمانی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانى ئەمڕۆ تەرمى مێرمنداڵێک لە نێوان گوندى چنگیان و باراو لەناو ئۆتۆمبێلەکەى باوکى دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە.

لەبارەى رووداوەکەوە باوکى ئەو مێرمنداڵە رایگەیاندووە" شەوى رابردوو کوڕەکەى سویچى ئۆتۆمبێلەکەى بردووە کە لە کاتى شۆفێریکردندا کەوتوەتە شیوێکەوە و گیانی لەدەستداوە". 

تا ئێستا هیچ لایەنێکى فەرمی وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.


AM:11:19:11/03/2023