کەشناسی هۆشداری لە لێزمەی باران‌و روودانی لافاو دەدات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین هەموو هەرێم دەگرێتەوەو لێزمە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم هۆشداری دەدات و دەڵێت " رۆژی چوارشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات شەپۆڵێکی باران بارین تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە ئاستی دابارین لە تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەرێژەی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە".

کەشناسی پێشبینی دەکات، زۆرترین رێژەی باران بارینش لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەشاخاوییەکان و قەزاو ناحییەکانی پارێزگاکە دەبێت بەبەراورد بە ناوچەکانی تر".

کەشناسی دەشڵێت " لەکاتی دابارین پێشبینی بەرزیوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژی پێنج شەممە وباران لەناوچەی جیاجیا دەبارێت بەرێژەی کەمتر".

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بەمەش پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٤-٦ ) پلە و ئەگەری بارینی تەزرەش هەیە ، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت .




PM:08:53:13/03/2023