هەڵەبجە .. ئاسایش ژمارەیەک چالاکوان دەستگیردەکات

چالاکوانانی رێکخراوەکانی هەڵەبجە لەگەڵ بایکۆتی مەراسیمی ١٦ ی ئازار رۆژی کیمیابارانی شارەکە، بەرنامەیان داڕشتبوو، سبەی خۆپیشاندانێکی هێمنانە سازبکەن، بەلآم ئاسایش ژمارەیەک چالاکوان دەستگیر دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەڵەبجەی شەهید بە " سپی " راگەیاند " ئەمڕۆ ١٣ ی ئازار هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکوانیان دەستگیرکردووە کە بەرنامەیان داڕشتبوو سبەی ١٤ ی ئازار خۆپیشاندانێکی هێمنانە سازبکات".

رێکخراوەکان هاوکات پلانیان دراشتبوو رۆژی ١٦ ی ئازار رۆژی کیمیابارانی شارەکە بایکۆتی مەراسیمەکە بکەن، ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی پاریش بایکۆتی مەراسیمی یادی ٣٤ ساڵەی مەراسیمەکەیان کرد.

هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکردنی ئەو چاڵاکوانەیان بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی خۆپیشاندان دەستگیرکردووە.  



PM:10:23:13/03/2023