هاوڵاتیان و چالاکوانانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە هاوڵاتییان و چالاکوانانی پارێزگای هەڵەبجە لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ بەشێک لە هاوڵاتییان و چالاکوانانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە. 

لە گردبوونەوەکەدا خۆپیشاندەرانی ناڕازی داوا دەکەن کۆتایی بە پەراوێزخستنی پارێزگاکەیان بهێندرێت.

هەروەها خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە گردبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن" پێویستە حکومەت خزمەتی باشی پارێزگاکەی بکردایە، بەڵام حکومەت هیچ خزمەتگوزاری بۆ نەکردوون". 

دوێنێ لە کاتی بانگەشەی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکە ژمارەیەک چالاکوانی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکران و دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکرا.


PM:04:17:14/03/2023