کەشناسی لە بارەی بارانبارینەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات.

کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو پێج شەممە بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تا بەرەبەیان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە، لە ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئەگەر دروست بوونی تەمێکی سووک لە هەندێ ناوچەی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی دەڵێت" سبەی ڕۆژی هەینی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچەی جیا جیا".

کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.



PM:11:11:16/03/2023