پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" سێ گەنج کەوتوونەتە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە و دووانیان خۆیان رزگار کرد و یەکێکیان خنکا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند" دوای ئەوەی شەوی رابردوو سێ گەنج لە دەریاچەی دەربەندیخان ماونەتەوە و بە مەبەستی ڕاوەماسی چونەتە ناوچەکە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و بەھۆی نەشارەزای یەکێکیانەوە بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و کەوتوونەتە دەریاچەکەوە، دووان لە گەنجەکان توانیویانە خۆیان رزگار بکەن، بەڵام گەنجەکەی دیکەیان بەناوی (س، ع، م) لە دایکبووی ١٩٨٣ کە مەلەی نەزانیوە خنکاوە".
ئاماژهی بەوەشکردووە، پاش ڕووداوەکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ھەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ تیمە فریاگوزارییەکانی تردا سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە.