سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٢ هاوڵاتی بریندار دەبن( نوێکراوەتەوە )

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە هەبوو، لەسەر رێگای سلێمانی - دەربەندیخان رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە، دواتر،  موقەدەمی هاتوچۆ جاسم محەمەد عەلی خان لێپرسراوی هاتوچۆی قەزای دەربەنخان ئەم زانیاریانەی رەتکردەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان موقەدەمی هاتوچۆ جاسم محەمەد عەلی خان لێپرسراوی هاتوچۆی قەزای دەربەنخان رایگەیاند" کاتژمێر (٥:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگەی (دەربەندیخان – سلێمانی)، لە نزیك گوندی سیارە، ئۆتۆمبیلێک کە لە سلێمانییەوە بە ئاراستەی دەربەندیخان هاتبوو، کۆنتڕۆڵی لەدەستدابوو و وەرگەڕابوو و بەهۆیەوە دوو کەس بە سوکی برینداربون و هچ کەس گیانی لەدەست نەداوە.

ئەمە یەکەم رووداوی رەمەزانی ئەمساڵە لە هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکە رۆژیەتی.



AM:09:12:23/03/2023