لە قەزای بەردەڕەش بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و قوربانی لێکەوتەوە

ئەمشەو لە سنوری قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی گڕی گرت و قوربانی لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمشەو لەسەر رێگەی سەرەکی (بەردەڕەش – رۆڤیا) لە رووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم) گڕی گرت و بە تەواوی سووتا. 

ڕووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، هەروەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا تەنها تەرمی دوو هاوڵاتی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێنراون کە بەهۆی ڕووداوەکەوە سووتاون و گیانیان لەدەستداوە. 


PM:10:12:23/03/2023