وادەی خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی هەرێم دیاریکرا

‌وێنە.. ئەرشیف
وادەی خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدانی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندرا کە بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە سیڤیەکان وەربگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لیـژنەی وەرگرتنی سیڤی کاندیدانی کۆمیسیۆن کۆبووەوە و بریاڕیدا رۆژی ٥ی نیسان تا ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بکاتەوە.

لەمبارەیەوە روبینه‌ ئوملیك عەزیز ئەندامی لیژنەی وەرگرتنی سیڤی کاندیدان، لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ بە میدیای پارتی راگەیاند" بەهۆی پشووەکانی جەژنی نەورۆز، نەتوانراوە دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە، هەربۆیە دوای پشووی نەورۆز و لە هەفتەی داهاتوودا دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە". 

دەربارەی وادەی کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران روبینه‌ ئوملیک وتی" دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان لە نزیکترین کاتدا وادەی کۆبونەوە دیاری بکات". 


PM:02:05:29/03/2023