کوڕەکەی مارسێلۆ بەرپرسانی ریاڵ مەدریدی شۆک کردووە

رۆژنامەی مارکا ئاشکرای دەکات لە ئێستادا ئینزۆی کوڕی مارسێلۆی بەرازیلی بەرپرسانی شاهانەی سەرسام کردووە،ئەمەش بەهۆی توانا زۆرەکەیەوە.

  ئێنزۆ ئەلڤێس کوڕی مارسێلۆ ئەو کوڕەی٦ کە لەنێو ئەستێرەکاندا گەورە بووە، لەو کاتەوەی چاویکردووەتەوە  ، "ژیان" ی  لەگەڵ یاریزانێکی تۆپی پێ بەسەر بردووە، بینەری مەشقەکانی کریستیانۆ، ڕامۆس، بنزیما، کاکا، مۆدریچ بووە.

مارکا لە کۆتایدا نوسیویەتی " لە ڕیاڵ مەدرید دەڵێن ئینزۆ ئەلڤێس جەستەیەکی باشی هەیە کە یارمەتی دەدات جیاوازی دروست بکات.  هێزی بازدان و هێزی جەستەیی باڵادەستی بەسەر بەرگریکارەکاندا دەبەخشێت، هێرشبەرێکە جینەکانی بەهێز و باڵا بەرزە بۆ تەمەنی خۆی.

هەروەها ئینزۆ ئەلڤێس هەمیشە سەرنجی بۆ باشترین گۆڵکاران ڕاکێشاوە، ڕەنگە هەر بۆیەش بێت کە بە شانازییەوە ئەو وێنانە نمایش دەکات کە ساتەکانی لەگەڵ یاریزانانی تۆپی پێدا هاوبەش دەکات، هەروەها وێنەیەکی هەیە کە قسە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات کە ڕەنگدانەوەی ئارەزووی ئینزۆ بۆ گۆڵکردنە

لەکۆتایدا مارکا ،دەڵێت :" ڤاڵدێبیباس ماڵی دووەمی ئینزۆ ئەلڤێسە، بێرنابیۆ و یاریگا ئەفسانەییەکانی تر، "باخچەکانی" بۆ ڕاکردن، ئەو منداڵێک بوو لەناو ئەستێرەکاندا گەورە بوو و خەونی ئەوەی دەبینی کە لە داهاتوودا خۆی بێت لە ڕیاڵ مەدرید.
 


PM:06:59:30/03/2023