لە زانکۆی سەڵاحەدین گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵادا دەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر بکرێت.
 
بەپێی راگەیەندراوێکی زانکۆی سەڵاحەدین، بڕیارە هەشت پۆستی باڵای زانکۆکە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت کە بە ئامادەبوونی د. كامه‌ران یونس محەممەد ئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆکە دەستاودەستی دەسەڵات دەکرێت.
 
گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەیە: 
 
یەکەم: پ. د. فه‌رهاد عه‌لی مسته‌فا به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
 
دووەم: پ. ی. د. ئه‌حمه‌د محەممەد عه‌لی به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
 
سێیەم: پ. د. جه‌میل عه‌لی ره‌سوول به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی راگری كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
 
چوارەم: پ. د. شكور قه‌ره‌نی عەزیز به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی راگری كۆلێژی ئه‌ندایاری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
 
پێنجەم: پ. ی. د. سامان‌ حسێن عومەر به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی راگری كۆلێژی زمان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
 
شەشەم: پ. ی. د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی راگری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
 
حەوتەم: پ. ی. د. دلێر موسا ئەحمەد به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی راگری كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
 
هەشتەم: پ. ی. د. طارق خضر حسێن به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆستی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ - مەخموور ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.


AM:09:10:03/04/2023