بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا کرد.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" له كاردانهوهی ئهو موشهكانهی له سوریاوه ئاڕاستهی ئیسرائیل كران، ژمارهیهك موشهك ئاراستهی ناوچهكانی ژێر كۆنترۆڵی حكومهتی سوریا و به تایبهتی ئهو ناوچانهی موشهكهكانی لێوه ئاراستهی ئیسرائیل كرابوون كرا".
دەشڵێت" فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ژمارەی خاڵی سەربازی سوریایان بۆردومانکردووە،لە نێویاندا کۆمەڵگەیەکی سەربازی سەر بە فیرقەی چوار، جگە لە شوێنی ڕادار و تۆپخانەکانی سەر بە سوپای سوریا".
هەروەها لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەکی سوپای سووریاوە ڕایگەیاند" کاتژمێر (٥:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە ژمارەیەک موشەک ئاراستەی جۆلانی داگیرکراوی سوریا کرد و هەندێک خاڵی ناوچەی باشووری کردە ئامانج، بەڵام مووشەکەکان لە رێگەی بەرگری ئاسمانییەوە خرایەخوارەوە و هەندێک زیانی ماددیشی لێکەوتەوە".