هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی بە‌هێزی بارانبارین‌و لافاودایە


پسپۆرێکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە رێژەی بارانبارین ئەم شەپۆلە دوو رۆژی داهاتوو زۆر زۆر بێت و لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەگاتە ١٠٠ ملم لە ماوەیەکی کەمدا.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لە سەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجە زۆرترین باران ببارێت کە رێژەکە بگاتە ١٠٠ ملم یان لەناوچە شاخاویەکان تا زیاتر لە ١٥٠ملم، لەسەنتەری کەرکوک و دەوروبەری لەنێوان ٦٠ تا ٨٠ ملم ، لەسەنتەری ھەولێر ٤٠ تا ٦٠ ملم ،لەسەنتەری دھۆک ٦٠ تا ٨٠ ملم دەبارێت.

هەروەها هاتووە" لەناوچە شاخاویەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ناوچەکانی ئیدارەی راپەرین ئەگەر ھەیە بە جیاوازی ناوچەکان ١٠٠ تا ١٥٠ ملم زیاتر باران ببارێت، سەرجەم ناوچەکانی سنوری گەرمیانیش لە ٤٠ تا ٦٠ ملم کە ھەندێ ناوچەش بەدیاری نەکراوی زیاتر ئەبێت" .

ئەو پسپۆرە دەشڵێت " لەزۆربەی ناوچەکان ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئەبێت بەتایبەت لەناوچە نزمەکاندا مەترسی روودانی لافاو زۆرەبێت بەتایبەت لەمەودای نیوەرۆی چوارشەمە ١٢-٤ تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ١٣-٤ بەھێزترین کاریگەری ئەم شەپۆلە دەکەوێتە ئەو ماوەیە کە بارانبارینەکان پێشبینی دەکرێت زۆر بەخوڕ بێت و ھەندێ کات تەرزە و ھەورە بروسکەی بەھێزی لەگەڵدا چالاکببێت کە لەکاتی باراندا خێرای باکەش چالاک ئەبێت".



PM:10:01:09/04/2023