لاهور جەنگی لەسەر هەوڵی دەستگیرکردنی نامەیەک ئاڕاستەی کونسوڵەکان دەکات

ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ لاهور شێخ جەنگی نامەیەک ئاڕاستەی کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر دەکات و باسی هەوڵی دەستگیرکردنی خۆی و براکانی و چەند کادرێکی گروپەکەی دەکات. 

لەو نامەیەکەدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە ئاماژە بەوە دەکات کە چۆن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هێز دەنێرێت و چاودێری کەسە نزیکەکانی و خێزانەکەی دەکات. 

هەروەها لەو نامەیەدا باس لەوە دەکات، کە چۆن ئۆتۆمبێل لە دوو کادری خۆی لە لایەن هێزەکانی یەکێتییەوە سەندراوەتەوە. 

هاوکات لاهور جەنگی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چاوپێکەوتنێکی دورودرێژی لەگەڵ کەناڵی شەرقییە ئەنجام دا و پێدەچێت لەگەڵ نزیک بوونەوەی هەڵبژاردندا ناکۆکییەکانی ئەم دوو بنەماڵەیە لەسەر میراتی سەرکردایەتیکردنی یەکێتی بگاتە لوتکە. 

PM:01:15:10/04/2023