هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا دوو کەسایەتی دیار و گرنگ کاندید دەکات

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ژێر ناوی (پارتی چەپی سەوز) بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دوو کەسایەتی دیار و گرنگ کاندید بکات. 

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بڕیاری دا لە ژێر ناوی (پارتی چەپی سەوز)دا بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی داهاتووی تورکیا بکات کە بڕیارە لە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. 

هەروەها هەدەپە هەریەک لە حەسەن جەمال ڕۆژنامەنوس، جەنگیز چانداری ڕاوێژكاری پلە باڵای تورگوت ئۆزاڵ سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا، لەسەر بازنەی ئیستانبوڵ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە بەربژێر كردووە.

بەرپرسانی هەدەپەش ڕایدەگەیەنن کە ئامانجیان ئەوەیە لانیکەم (١٠٠) کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن.

هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڕیارە لە ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

تائێستاش چوار کەس بە فەرمی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی تورکیا کاندید کردووە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی جمهوور (ئاکپارتی و مەهەپە) کە لەلایەن چوار پارتەوە پشتیوانی لێدەکرێت، کەمال کڵچدارئۆغڵوش کاندیدی هاوبەشی (هاوپەیمانی میللەت)ە کە لەلایەن شەش حزبی ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی دەکرێت و موحەرەم ئینجە کاندیدی پارتی نیشتمانییە و سینان ئۆگانیش کاندیدی هاوپەیمانی ئاتایە کە بریتیە لە چوار حزب.


AM:10:59:11/04/2023